شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا كه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌واوه‌تی له ته‌واوی پارێزگاكه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
شانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه ده‌ڵێت:قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه كه ده‌كاته 7-6-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت وبڕیاره‌كه هه‌موو فه‌رمانگه حكومییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: رێگا به نانه‌واخانه‌كان وسه‌موونخانه‌كان ده‌درێت له‌كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌وه تا كاتژمێرسێی دوای نیوه‌رۆ كراوه‌بن، هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی فرۆشتنی خۆراك و سه‌وزه‌و میوه له‌كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ كراوه ده‌بن و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك-یش له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه به ته‌واوه‌تی داده‌خرێت.
شایانی باسه له‌دوور رۆژی رابردوو ھاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌ی خورماتوو له به‌رده‌م قایقامییه‌تی خورماتوو به ھۆی داخستنی دوكانه‌كانیانه‌وه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواكاربوون دوكان و شوێنی كاره‌كانیان بكرێته‌وه، چۆنكه وه‌كو خۆیان ئاماژه‌یان پێ كرد، ھێزه ئه‌منیه‌كان به‌ته‌نها رێگری له دووكانداره كورده‌كان ده‌كه‌ن كار بكه‌ن وقه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ به‌ته‌نها له گه‌ره‌كه كوردییه‌كانه و گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب وتوركمانییه‌كانی شارۆچكه‌كه دووكانه‌كانیان كراوه‌ته‌وه وھیچ ھێزێك رێگریان لێ ناكات، چونكه ئه‌و ھێزانه‌ی له شارۆچكه‌كه‌ن ھێزی عه‌ره‌بی و توركمانین و به نه‌فه‌سی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زھه‌بی كار ده‌كه‌ن .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.