چیرۆكی ی ئه‌م سه‌گه به‌ناوی كۆستیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1995 كاتێك دانیشتووانی شاری تۆلیاتی له رووسیا هه‌ستیان كرد به بوونی سه‌گێك له جۆری شوانی ئه‌ڵمانی به به‌رده‌وامی له كه‌ناری رێگایه‌كی خێرا له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كه هه‌رگیز جێی ناهێڵێت و داده‌نیشێت، هه‌روه‌ها دركیان به‌وه كرد كه ته‌ماشای رووخساری كه‌سانی نێو ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش و به‌رده‌وام و، وه‌ك بڵێی كه‌سێكی ی ئازیزی له ده‌ست دابێت.
له‌كاتی گه‌ڕان و سۆراغدا دانیشتووانی ی ئه‌و شاره بۆیان ده‌ركه‌وت كه كۆستیا له‌نێو ئۆتۆمبێلێك بووه له‌گه‌ڵ ژن و پیاوێك و تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوون، ده‌ستبه‌جێ ی ئافره‌ته‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و، پیاوه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام ی ئةویش دواتر گیان له‌ده‌ست ده‌دات و كۆستیا به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆستیا، تێیدا راده‌وه‌ستا شوێنی رووداوه‌كه بوو كه خاوه‌نه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، ئه‌و سه‌گه ناوی نه‌ده‌زانرا بۆیه دانیشتووانی شاره‌كه ناویان لێنا كۆستیا واتا باوه‌ڕدار.
دانیشتووانی شاره‌كه هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه بۆیه چه‌ند ماڵێكیان بۆی دروست كرد، به‌ڵام ره‌تی كرده له‌نێو هیچ كام له‌و ماڵانه نیشته‌جێ بێت، ته‌نها خواردنی قبووڵ ده‌كرد و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به‌مشێوه‌یه مایه‌وه هه‌موو رۆژێك له شوێنی رووداوه‌كه راده‌وه‌ستا و ته‌ماشای رووخساری رێبوارانی ده‌كرد و بۆ رۆژێكیش بێی ئومێد نه‌بوو له دۆزینه‌وه‌یان.
كۆستیا بووه ئه‌فسانه‌ی ئه‌و شاره تا ئه‌و رۆژه خه‌مناكه هات و له ساڵی 2002 له دارستانێكی ته‌نیشت ئه‌و رێگایه كه تێیدا راده‌وه‌ستا به‌مردووی دۆزرایه‌وه.
مردنی سه‌گه‌كه بووه هۆی خه‌مباری و دڵته‌نگی هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه بڕیاریاندا رێز له له‌و دڵسۆزییه ده‌گمه‌ن و ئه‌فسانه‌یه‌ی بگرن و په‌یكه‌رێكیان به به‌رزی نزیكه‌ی مه‌تر و نیوێك له برۆنز بۆ دروست كرد و، ناویان لێنا په‌یكه‌ری وه‌فادار.
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.