وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشبینی كردووه كه‌به‌هۆی زیادكردنی پشكنینه مه‌یدانییه‌كان ، رۆژانه 1000حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێن .
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی تاهیر، به‌رپرسی ته‌ندروستی گشتی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه‌ی به‌غدا به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ر له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش،هۆكارێكی باشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشبینی كردووه كه له‌میانه‌ی پشكنینه‌كان رۆژانه 1000حاڵه‌تی نوێ تۆمار بكرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.