Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:24

شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا ڤایرۆس

ئەکرێت ئەم هاوکێشەییە لە شەپۆلی دووەم درێژتر ببێتەوە بۆ سێیەم و چوارەم
کوردستان TV
100%

ن / بايۆلۆجيست- هاوكار خاليد

دووبارە سەهەڵدانەوەی ڤایرۆسێک یان هەر پەتایەک، لە دوای ئەوەی کەمدەبێتەوە یان بەتەواوی نامێنێت، دەکرێت زۆر کوشندەتر بێت لە جاری یەکەم.بۆ نمونە ئەنفلۆنزای ئیسپانی کە ساڵی 1918 بڵاوبووەوە، شەپۆلی یەکەمی زوو دامرکایەوە و رێژەی توشبوون و مردن کەم بوو، بەڵام لە شەپۆلی دووەمدا نزیکەی 500 ملیۆن کەس تووشبوو کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی دانیشتوانی سەر زەوی لەو کاتەدا و نزیکەی 50 ملیۆن کەسی کوشت.
 

بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەکرێت ئەم هاوکێشەییە لە شەپۆلی دووەم درێژتر ببێتەوە بۆ سێیەم و چوارەم، تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵمان بمێنێتەوە و بە بەردەوامی لەگەڵ مرۆڤدا بژیت. تاکو چارەسەریەک بۆ نیشانەکانی دەدۆزرێتەوە یان ڤاکسینی بۆ دروست دەکرێت، ئەوەش مەترسییەکانی کەمتر دەکاتەوە بەڵام کاتی زۆری دەوێت چونکە تاکو ئێستا زۆر شت هەیە لەبارەی ڤایرۆسەکەوە نایزانین و وەکو مەتەڵێکی شیکار نەکراون، کە ئەوەش هۆکاری مەترسی ڤایرۆسەکەیە، تاکە رێگا بۆ کردنەوەی ئەو مەتەڵە دۆزینەوەی ڤاکسین و چارەسەری پێویستە.
 
کاتێک ڤایرۆسێک بۆ جاری دووەم سەرهەڵدەداتەوە ئەگەری ئەوە زۆرە کە بازدان بەسەر بۆماوە ماددەکەی هاتبێت، ئەو بازدانەش کوشندەییەکەی زۆر زیاتر بکات لە ئاسایی خۆی و بڵاوبوونەوەی خێراتر بکات، هەروەها دۆزینەوی چارەسەریش زۆر زەحمەتتر دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت هەندێک جار بازدانەکە لە بەرژەوەندی مرۆڤ بێت، واتا ڤایرۆسەکە لاواز بکات و توانای توشکردن لەدەست بدات.
لە ئێستادا ئەگەر کۆرۆنا لە کوردستان شەپۆلی دووەمی بێت، بازدانی بەسەرداهاتبێت و کوشندەییەکەی زیاتر بوبێت، ئەوا بەو سیستەمە تەندروستییەی کە هەمانە، ئامارەکان زۆر ترسناک دەبن.
 
ئەوەی کێشەکە قوڵتر دەکات نەبوونی متمانەیە لە نێوان حکومەت و خەڵک، زۆرینەی خەڵک گەراوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی و هیچ گرنگیەک بە خۆپارێزی نادەن، بگرە هەر باوەڕیان بە بوونی کۆرۆنا نییە.
 
زۆرینەی حاڵەتە نوێیەکان، کەسەکە خۆی رۆشتووە بۆ پشکنین دوای دەرکەوتنی نیشانەکان لەسەری و مردن هەیە بەبێ بوونی نەخۆشیتر و هەندێک حاڵەت نیشانەکانیان زۆر تووندە کە لە جاری یەکەم ئەو شتە لە کوردستان نەبوو لە ووڵاتانی دونیا لەگەڵ ئەوەی خەریکن ژیانیان ئاسایی دەکەنەوە، بەڵام دەستبەرداری خۆپارێزی نەبوون و ڕێنماییەکان جێبەجێدەکەن.
 

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.