مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وشاندێكی باڵا له به‌غداوه گه‌یشتنه شاری كه‌ركووك.
ھاتنی كازمی بۆ شاره‌كه له كاتێكدایه كه‌ئه‌مڕۆ ھێزه عێراقیه‌كان ئۆپه‌راسیونی گه‌ڕان به دوای تیرۆرستانی داعش یان له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق ده‌ستپێكردووه‌و وابڕیاره كازمی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكات .
هاوکات نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رایگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی گەیشتووەتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بۆ ئەوەی سەرپەرشتی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق بکات کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامانجی راودوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.