وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له راگه‌یاندراوێكیدا ده‌ڵێت ، دوای بریاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشه‌ی چوون بۆسه‌ر كێڵگه و پڕۆژه‌كانانی جووتیار‌و خاوه‌نكارانی كه‌رتی كشتوكاڵ دروست بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا وه‌رزی دروێنه و پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆییه، ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر به‌رهه‌م.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌شڵێت : راپۆرتێكمان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری له هاتوو چۆیی جووتیار‌و خاوه‌نكارانی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ر به‌رهه‌ماكانیان نه‌كه‌وێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتوچۆی جووتیار و خاوه‌نكارانی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانین و دواتر له ده‌رئه‌نجامی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.