پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی 21/5/2020 پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه كه كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر به ناوی (م.ع.ن) هه‌ڵساوه به دزینی كۆی مووچه‌ی مانگی (كانوونی دووه‌می 2020)ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ئاوی پیرمام، كه بڕه‌كه‌ی (48 ملیۆن و 708 هه‌زار و 400 دینار)ـه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرایه‌وه، پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ، توانرا شوێنی تۆمه‌تباری ناوبراو بدۆزرێته‌وه، كه ده‌یویست له ناحیه‌ی (شرگات) خۆی حه‌شار بدات، به‌ڵام له نزیك ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور به‌پێی مادده (453) له یاسای سزادان ده‌ستگیر كرا، كه پێش ده‌ستگیركردنیشی ئه‌وئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانه‌كه بشارێته‌وه و بڵێ كه گوایه پاره‌كه له‌ناو ئه‌و تۆمبێله‌كه‌دا سووتاوه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنی، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕه پاره‌كه‌دا گیرا و بۆ فه‌رمانگه‌ی ئاوی پیرمام ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی زیاتر له 48 ملیۆن دیناری فه‌رمانبه‌رانی دزیبوو ده‌ستگیر کرا
مووچه‌ی مانگی (كانوونی دووه‌می 2020)ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ئاوی پیرمام
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.