پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/6/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌یمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كاریگه‌ری و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی وڵات ده‌خوازێت كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكرێن و هیوای خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
به‌هێزبوونه‌وه و هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌خت له پێویستیی بوونی میكانێزمێكی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه جدییه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر خواستی شانشینی یه‌كگرتووی بۆ پاراستن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان بتوانن له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری به‌ده‌ست بهێنن و له ژێرخان و بواره جیاكانی دیكه‌دا كار و هاوبه‌شی بكه‌ن.
به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی عێراق و جه‌ختكردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا له پشتگیری بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كازمی، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.