شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له میانی به‌شداریكردنیان له قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراقدا، دوو تیرۆریستیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك كوشتووه.
شانه‌ی ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی لیوای ٢٢ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراق كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له پێنج میحوه‌ری كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هێزه‌كانی لیوای ٢٢ی حه‌شدی شه‌عبی له میانی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراق، دوو تیرۆریستیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك كوشتووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ حه‌شارگه و ژماره‌یه‌ك تونێلی تیرۆریستانیان له دۆڵی شای باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك خاپووركردووه.
ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراق له پێنج میحوه‌ری كه‌ركووك و به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه ده‌ستی پێ كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به ئامانجی سه‌رپه‌شتیكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراق گه‌یشتبووه پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش دوای ئه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئاكامی هێرشیكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای دیاله، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.