Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 09:28

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌کات

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا .. هه‌موو هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/6/2 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كرا.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرد، كه‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت و هه‌رێمی كوردستانیش تێێدا به‌شدار ده‌بێت. گوتیشی ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی عێراق  و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین ، به‌تایبه‌تیش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ ئابوورییه‌ سه‌خته‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ له‌ دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامه‌كانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراقدا بێت.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.