مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی به‌بۆنه‌ی نۆزده‌ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ،په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌رێزان ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
به‌بۆنه‌ی نۆزده‌ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌م یاده‌تان له‌كاتێكدا پیرۆز ده‌كه‌ین، كه كوردستان و ناوچه‌كه و جیھان روبه‌ڕووی په‌تای مه‌ترسیداری كۆڕۆنا و، قه‌یرانی ته‌ندروستی و ئابووری بۆنه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌رھاویشته و كاریگه‌ری نه‌رێنی چه‌ند لایه‌نه‌ی ھه‌یه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ھه‌موو ھێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه كه له ئاست ته‌حه‌دیه‌كان و سه‌ختی قۆناغه‌كه‌دابن و، ھاوكات كاربكرێت بۆ پێكه‌وه‌یی و رێكخستنی نێوماڵی كوردی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كترقبوڵكردن و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی و ته‌بایی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له پێناو پاراستنی ده‌سته‌كه‌وته‌كانمان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی ھه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ ھاوڵاتیان.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و ھیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.