رێبه‌ر ئه‌حمه‌د،وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هاووڵاتیان وه‌ك پێویست پابه‌ند نابن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڤایرۆسه‌كه‌ش زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات و چوار كه‌سیش له‌م چه‌ند رۆژه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: گۆڕانكاری له‌به‌یانی ژماره 38 دا كراوه‌و ده‌سه‌ڵات دراوه به پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ بڕیاردان له رێكاره‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران جێه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ریش پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌كه‌ین دۆخه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.