Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 09:23

باڵیۆزی ئەمەریکا و سەرۆک بارزانى جموجۆڵەکانی داعش و گرفتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یان تاوتوێکرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز تولێر ماتیۆ باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.

شایانی باسە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.