لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کەتووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتى تەندروستى هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.