Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 09:28

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

نێچیرڤان بارزانى پشتیوانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى كازمى دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى و دیالۆگى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، تاوتوێ كران.

نێچیرڤان بارزانى پشتیوانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى به‌ڕێز كازمى دووپات كرده‌وه‌ و هیواى خواست پێكهاته‌ى كابینه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت تاكو حكوومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و دۆخى ئابوورى، سیاسى، ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بنێت.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى دیالۆگى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆك بوون كه‌ ده‌بێته‌ چارچێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق به‌رژه‌وه‌ندى و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانى خۆى ده‌ستنیشان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، كرایه‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هاوكاریى لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌، هاندانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز ستیڤ فه‌یگن كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.