به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى خۆپارێزى له په‌تاى كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان بڵاوكرده‌وه.
له ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه بۆ هاووڵاتیان
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردودا 13 حاڵه‌تى یه‌كلابوه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (کۆڤید-19) له سنوره‌كه‌مان ده‌ستنیشان كراوه.
به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێك دا، مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاووڵاتیان به گرنگیی زیاتره‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانن.
بۆیه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و سنورداریان بكه‌ین، داواكارین رێكاره خۆپارێزیه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرن و به باشیی جێبه‌جێیان بكه‌ن.
هاوكات داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتى بوونى نیشانه‌ى جیاوازى نه‌خۆشیه‌كه‌دا، زیاتر خۆیان و ده‌روبه‌ریان بپارێزن و راسته‌وخۆ سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیا بونه‌وه.
به‌هیوای سه‌لامه‌تى هه‌مولایه‌ك...
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان
٢ی حوزەیرانی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.