به‌رپرسان و پسپۆڕانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به به‌راورد به كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه به ترسناكتر وه‌سف ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆربه‌ی تووشبوانی ئێستا پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كانیش به نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌هێندرێنه سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن.
ئه‌مه له كاتێكدا تووشبوانی پێشوو زووتر حاڵه‌ته‌كانیان ده‌دۆزرایه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی نیشانه‌كانیان لێ سه‌رهه‌ڵبدات ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كران.
لای خۆشیه‌وه دكتۆر شاخه‌وان خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماڕاتی له هه‌ولێر كه تایبه‌ت كراوه به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند به‌له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشتی پیشه‌ی پزیشكی، نا‌توانن نه‌خۆشه‌كانی سه‌نته‌ری ئیماڕاتی به خه‌ڵكی كوردستان پیشان بده‌ن ئه‌گینا هاووڵاتییان تێڕوانینیان بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌گۆڕێت.
دكتۆر شاخه‌وان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان تووشبووه‌كان به‌چاوی خۆیان ببینن ئه‌و كاته ده‌ڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هه‌یه.
گوتیشی: بۆیه لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه هیچ ده‌ستكرد نییه، كه هاووڵاتیان به پروپاگه‌نده باسی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كۆرۆنا نییه با بێن به چاوی خۆیان ئه‌م تووشبووانه ببین ئه‌و كاته ده‌زانن ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا جارێكی‌تر لەهەرێمی كوردستان بووە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان ئەمەش حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناچاركرد بۆ بەرگرتن بەزیاتری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری كوردستان ڕابگەینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.