وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 519 تووشبووی نوێی پەتایەكە تۆمار كراون، هەروەها 20 كەسی تووشبووش بە پەتایەكە گیانیان لەدەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە پێشهاتێكی مەترسیداردا، بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (519) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە، تەنها لە بەغدای پایتەخت (350) حاڵەت تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، (233) تووشبووی چاکبوونەوە و (20) حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.