پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە لە کاتژمێر شەشی سبه‌یه‌وه چوارشه‌ممه سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بە پابەندبوونی تەواوی رێنمایی تەندروستییەوە دەکرێنەوە.
دكتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژمه‌وانیدا رایگەیاند کار و کاسبی و تەندروستی خەڵکمان بەلاوە گرنگە بۆیە بڕیاری کردنەوەی بازاڕ و دووکان و شوێنە گشتییەکانمان داوە ئەویش بە پابەندبوونی تەواوی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر گوتی: كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە چووە دوای ئەوەی كۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە چوو. گەیشتنە ئەوەی لە پێناوی ژیانی هاووڵاتیان سبەی 3-6-2020 سەرجەم ئەو شوێنانەی كە پەیوەستن بە ژیان و كاسبی هاووڵاتیان لە كاتژمێر شەشی ئێوارەوە دەكرێنەوە بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستییە توندوتۆڵەكانیشەوە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: لە سبەینێ كاتژمێر (06:00)ى ئێواره بەدواوە، سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکانى هەولێر دەکرێنەوە.
د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، رێنماییەكان بەتەواوی جێبەجێ دەكەن و داواش لەخەڵك خۆیان لەكۆرۆنا بپارێزن.
وتیشى: کردنەوەى شوێنە گشتییەکان و بازاڕ لە ژێر چاودێرى توند و بە پابەندبوونى تەواوەتى رێنماییە تەندروستییەکانەوە دەبێت.
گوتیشی: هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان نه‌بێت بۆیه ناچارمان مه‌كه‌ن ئه‌م شوێنه دابخه‌ین.
گوتیشی تا شه‌شی شه‌ش بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌موو وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: رێگاكانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاره‌كانی عێراقیش ناكرێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، چونكه به‌راستی رێنمایه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به ته‌واوی جێبه‌جێكرد، سه‌لماندیان كه ته‌ندروستی خۆیان زۆر به‌لاوه گرنگه، دووباره سوپاسیان ده‌كه‌م.
لێره‌وه داوا له خه‌ڵكی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م خۆیان دوور بگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان، سه‌ردانی كردن كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه له كه‌سێكی تره‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، پارێزگارى سلێمانیىش هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆى لە سبەینێ كاتژمێر 6ى راگەیاند.
هاوكات لای خۆشیه‌وه د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: لەسەرەتای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی 13 ڕۆژ هیچ نەخۆشێك تۆمارنەكرا تا 19-5-2020 بەڵام دوای ئەو ماوەیە ژمارەیەكی زۆری هەڵگری ڤایرۆسەكە تۆماركران لەو ماوەیە زۆرینەیان نیشانەیان هەبووە، و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری كۆرۆنا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتیشی: 6 نەخۆش لە هەڵگرانی ڤایرۆسەكە بە قورسی تووشی ببوون سێیان باری تەندروستیان ناجێگربوو ئەمڕۆ بەیانی یەكیان گیانی لەدەستدا و دوای كاتژمێر شەشی ئەمڕۆش یەكێكی دیكەمان لەدەستدا.
د. دلۆڤان ڕوونی كردەوە كە ڤایرۆسەكە زۆر مەترسیدارە و پێویستە ئەگەر ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان دەكرێت بەپێی ڕێنماییەكان هاووڵاتیان هەڵسوكەوت بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.