ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامهیهكی ئاراستهی هەولێریانی خۆشەویست كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
هاوشاریانی ئازیز
هەولێریانی خۆشەویست
سوپاس بۆ خۆ ڕاگریتان لە بەرامبەر ڕوو بە ڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆڕۆنا کە ئەم پەتایە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووری و تێکدانی ژیانی ئاسایی دروست کردوە .
لە سۆنگەی هەست کردنمان بە زەحمەتی ژیان و ئازاری سەختی ئابووری ئێوە بە پێویستمان زانی سوپاستان بکەین . کە ئێوە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و کۆمەڵگا تەواو پەیوەست بوونە بە ڕێکارە تەندروستیەکان .
دڵنیاین پێکەوە ئەم دۆخە تێدە پەڕێنین و و وەک هەمیشە هەولێر و کوردستان سەلامەت و ئارام و ئاوەدان دەبێت .
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
2/6/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.