رۆژی سێشه‌مه له بریتانیا 324 تووشبووی دیكه‌ی كـۆرۆنـا مردن
بریتانیا هه‌ڵكشانێكی گه‌وره‌ی له ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كـۆرۆنا له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری رۆژانه تۆماركرد و 324 كه‌یسی نوێی مردن له بریتانیا تۆماركران به‌پێی ئاماره‌كانی دوێنێش سه‌د و یازده كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردبوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریتانیا له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كـۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سی و نۆ هه‌زار و سێسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س.
راشیگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی رابردوودا هه‌زار و شه‌شسه‌د و سێزده كه‌یسی نوێ تووشبوون به كـۆرۆنا له بریتانیا تۆماركراون.
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بوون و كه‌یسه‌كه‌یان تۆماركراوه گه‌یشتووه‌ته دووسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د وهه‌شتا و پێنج كه‌س.
به‌ریتانیا دووه‌م وڵاته كه زۆرترین رێژه‌ی مردنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ریزبه‌ندی چواره‌مین ئه‌و وڵاته‌ی جیهانیشدا دێت كه زۆرترین رێژه‌ی مردنی به‌هۆی كۆرۆنا لێ تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.