وەزارەتی تەندروستی سی و پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و دە ئافرەت و چوار منداڵ.
یازدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
بیست و نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.