وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند: چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا.
چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ.
سێ لە خوالێخۆشبووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
یەک خوالێخۆشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپارد.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.