ڕێبوار ھادی ئهندامی ئهنجومهنى نوێنهران و سەرۆکی لیژنەی یاساییی لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهفراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند دانوستانەکانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایی، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، ئەگەر بودجە لە پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، بێگومان پشکی ھەرێمی کوردستانیش دیاری دەکرێت.
سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق راشیدهگهێنێت ، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ڕۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بکرێت.
ڕێبوار ھادی ئاماژه بهوهش دهكات كه ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیمزا بکرێت، کە من پێشبینی دەکەم لەم مانگەدا ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئیمزا بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.