Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:01

چەند قوتابییەک لە سۆران سیستەمی کامیرای ناسینەوەی رووخسار لە جیاتی ئامێری پەنجەمۆر دادەهێنن

تەنها بە تێپەربونی فەرمانبەر بە بەردەم زوومی كامێراكە ئامادەبوونەكە تۆمار بكات
کوردستان TV
100%

لە پڕۆژەیەكی ناوازەدا چەند قوتابیەكی پەیمانگەی كۆمپیوتەری ناحكومی سۆران، سیستەمی ناسینەوەی رووخسار لەجیاتی ئامێری پەنجەمۆر دەخەنەگەڕ.
عەبدولڕەحمان مەحموود، قوتابی دوا قۆناغی پەیمانگەی كۆمپیوتەری ناحكومی سۆران، یەكێك لە داهێنەرانی سیستەمەكە رایگەیاند " سیستەمی پەنجەمۆر لە دام و دەزگاكان زۆرجار بەهۆی نەناسینەوەی پەنجەكان، یا داخورانی پێستی پەنجەكان یان بەهۆی بەساڵاچوونی تەمەن یا بەهۆی نەخۆشی (شەكرە) ئامیرەكە ناتوانیت بەشێوەیەكی ڕێك كردارەكان جێبەجی بكات، بەمەش سستی لە تۆماركردن روودەدات جگە لەوەی كە تۆماركردن لە ڕێگەی ئامێری هەستەوەری (پەنجە مۆر) كاتێكی زیاتری دەوێت، هەروەها دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشیە گواستراوەكان لە كەسیكەوە بۆ كەسیكی تر، وەك ئەمەی لەم دواییانە بەرچاومان كەوت، كە تەواوی ئامێری هەستەوەرەكانی (پەنجە مۆر) بۆ وەرگرتنی سیستەمی ئامادەبووان لـــە كار خران بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا".
گووتیشی"بۆ ئەم مەبەستە یەكێك لە پڕۆژەكانی توێژینەوەی ئەمساڵی پەیمانگەكەمان بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەری، سیستەمی ناسینەوەی روخسار بۆ وەرگرتنی ئامادەبوونی ڕۆژانەی فەرمانبەران لە دامەزراوەكان، كە لەگەڵ چەند قوتابیەك بەناوەكانی (چنار زرار ، دڵگەش سیامند، دڵپاك لقان) بە سەرپەرشتی مامۆستا سەرهەنگ سلێمان بەكر، مامۆستا لە پەیمانگاكەمان داڕێژراوە. سیستەمەكە پێكهاتوە لە كامێڕایەك كە دەتوانی تەنها بە تێپەربونی فەرمانبەر بە بەردەم زوومی كامێراكە ئامادەبوونەكە تۆمار بكات، هەروەها بنكەیەكی هەڵگرتنی داتا كە دەتوانی بەشێوەیەكی زۆر خیرا ڕوخسارەكان بناسێتەوەو زانیاریەكان تۆمار بكرێت بە شێوەیەكی خودكار، ئەمەش دەبێتە هۆی گێڕانەوەی كاتێكی زۆر بۆ فەرمانبەران و دروست نەبوونی جەنجاڵی لەكاتی دەستپێك و كۆتایی دەوام، جگە لـــەلایەنە تەندروستییەكەی كــە نەخۆشیە گواستراوەكان نابنە هۆی لــــەكارخستنی سیستەمەكە".
عەبدولڕەحمان زیاتر باس لە سیتەمەكە دەكات و دەڵێ‌"جگە لەمە دەتواندرێت سوود لـــەم سیستەمە وەربگیردرێت بۆ بواری ئەمنی و ناسینەوەی تاوانباران و دەستنیشانكردنی شوینی تاوانباران بە جێگیركردنی چەند كامێرایەك لە شوینە گشتیەكان بەیەكەوە بەستنەوەیان لە ڕێگەی ڕایەڵەیەكەوە و تۆماركردنی زانیاری و وێنەی تاوانباران بەم شێوە لە كاتی تێپەربونی تاوانبار، بە بەردەم زوومی كامیراكان بە شێوەیەكی خودكار شوێن پێی تاوانبارەكە هەڵدەگرێت".

ژێده‌ر: زاری كرمانجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.