Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 05:28

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خۆمان نەپارێزین و بێباک بین کارەسات روودەدات

لەوە دەترسین ژمارەكان لە 10 ھەزار تێپەڕێت و ژمارەی مردووان زیاتربێت
کوردستان TV
100%


د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان به‌كوردستان 24 ى  رایگەیاند، پێویستە ھەموو ھاووڵاتییان خۆیان و كەسوكاریان لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزن، ئەوەی ئێستا ھەیە نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوەی توندە، پێویستە بەرەو ئامادەكاری دیكە ھەنگاوبنێین.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،بە خۆشحاڵییەوە ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە دووبارە تووشی كۆرۆنا نەبوونەتەوە.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تائێستا زیاتر لە 12 ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان كەرەنتین كراوە و نزیكەی 80 ھەزار كەس پشكنینیان بۆ كراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ده‌شڵێت ، تائێستا كێشەی شوێن و چارەسەری نەخۆشەكانمان نییە، بەڵام ئێوە لەوە دەترسین ژمارەكان لە 10 ھەزار تێپەڕێت و ژمارەی مردووان زیاتربێت.

باسی لەوەشكرد ، بەپێی داتا جیھانییەكان زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن كەمتر نیشانەكانیان لێدەردەكەوێت، تا كۆتایی مانگی 6 زیاتر لە 70% تووشبووان بەمشێوەیە بوون، بۆیە خەڵك دەیانگوت نەخۆشەكانی ئێرە باری تەندروستیان جیگیرە، لەبەر ئەوەبوو كەرەنتینە ھەبوو دۆخەكە كۆنترۆڵ كرابوو، بەداخەوە دواتر خەڵك پابەند نوون و ڤایرۆسەكە چووە ناو كۆمەڵگە و ئێستا سەرچاوەی نادیاری بڵاوبوونەوەمان ھەیە".

ئاشكراشی كرد حاڵەتە ناجێگیرییەكان زۆرن بەتایبەتی لەم ھەفتەیە، راستە مەترسی زیاتر لەسەر ئەو كەسانەیە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و جگەرەكێشن، بەڵام لەم دوایەدا حاڵەتی گەنجی تەندروستیش ھەیە بەتایبەتی لە شارەكانی دیكەی عێراق.

جەختیكردەوە ، دۆخی ئێستای كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان شەپۆلی دووەم نییە، بەڵكو ھەڵكشانە لە شەپۆلی یەكەم، لە دوای شلكردنی رێكارەكان، لێرەوە دۆخەكە لە دەست ئێمە و ھاووڵاتییانە ئەگەر بێباك بین كارەسات روودەدات، چونكە ئێستا ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگەدایە بە نەزانراوی، ئەمەش مەترسیدارە".

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 830 ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون، 382 كەسیان لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.