سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: بینینی رووداوه‌كانی توندوتیژی له نیویۆرك كه ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و میوانداری ئێمه ده‌كات، مایه‌ی نیگه‌رانییه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كرد، سه‌نگینانه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له دوای گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-ی ئه‌مریكی ره‌شپێست له‌و ولاته ده‌ستی پێكردووه، كه به‌هۆی توندوتیژی پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ''بینینی رووداوه‌كانی توندوتیژی له نیویۆرك كه ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و میوانداری ئێمه ده‌كات، مایه‌ی نیگه‌رانییه.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس راشیگه‌یاندووە ده‌بێت سكاڵاكان رابگه‌یه‌ندرێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه باس بكرێن و ده‌بێت به‌رپرسان سه‌نگین بن له ده‌ستوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كان. پێویسته هه‌موومان ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌تبكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.