سەركەوت رەحیم گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگهیاند ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2020 لە بازگەی بەرلووتی نێوان شاری كەلار و دەربەندیخان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دوو كەس دەستگیر كران كە حەوت ئاسكیان پێ بووە و بەنیاز بوون بیبەن بۆ دەرەوەی كەلار.
راشیدهگهێنێت ، ئەو دوو كەسەی كە دەستگیر كراون خەڵكی شارۆچكەی رزگاری سەر بە كەلارن و بە گوتەی خۆیان ئەو ئاسكانەیان كڕیوە.
ئاماژه بهوهش دهكات هەر ئەمڕۆ پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دوو كەسە كراوەتەوە و هەموو هەوڵەكانیش چڕ دەكەینەوە و رێگە نادەین بازرگانی بە ئاسك و ئاژەڵ و باڵندە بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.