سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، رێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت و بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکانی دەرکردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، رێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت و بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکانی دەرکردووە.
مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کازمی نووسیوویەتی: رێگەنادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە و خانەنشین و ئەوانەی شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتین، بێت.
مستەفا کازمی هەروەها نووسیوویەتی: بڕیارماندا بە کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە تایبەت و پلە باڵاکانە لەگەڵ راگرتنی مووچەی ئەوانەی دوو مووچە و مووچەی وەهمی وەردەگرن، لەگەڵ کەمکردنەوەی جەرجییەکانی حکوومەت.
پێشتر ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پرۆژەی کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەت و باڵاکان و فەرمانبەرانی هەبووە، بەڵام دوای پەسندکردنی پێویستە ئەو بڕیارە بنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لەوێ پەسندی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.