داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە ئەو کەس و لایەنانەی ژیانی خەڵکی بەهۆی کۆرۆناوە دەخەنە مەترسییەوە.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت ، نابێ پەتای کۆرۆنا بە سیاسی بکرێ و بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکار بهێندرێت.
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت ئەو کەس و لایەنانەی هانی خەڵک دەدەن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە پزیشکییەکان، دەبێ بەرپرسیارێتیی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئەستۆ بگرن و قەرەبووی تووشبوو و کەسوکاری مردووان بە پەتاکە، بکاتەوە.
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوا لە هەمووان دەکات بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بکەن و بە گرتنەبەری رێکاریی یاسایی لە دژیان، هۆشداریی داوەتە ئەو کەس و لایەنانەی سەرپێچی دەکەن و ژیانی هاووڵاتییان دەخەنە مەترسییەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.