له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا
راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ردوو تووشبووه‌كه دوو ئافرەتن كه تەمەنیان ٧٥ و ٣٢ ساڵن، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەردوو تووشبووه‌كه دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.