وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریارێكى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان له ساڵی نوێی خوێندندا ده‌ركرد.
لهبریارهكهى په‌روه‌رده‌دا كه واژووی ئالان محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، داوا كراوه له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی نوێی 2020-2021 قه‌ره‌بووی قوتابیان بكرێته‌وه كه لهبهرهۆكاری خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا وانه‌كانیان فه‌وتاوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواشی له ئیداره‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوتابیان له ساڵی نوێی خوێندندا سوود له دید و بۆچونی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و پسپۆڕان وه‌ربگریرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.