دوای ئەوەی شەوی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر دوکان و بازاڕ لە نیویۆرک تاڵانکران، خاوەن دوکان و بازاڕەکانی دیکە دەرگا و پەنجەرەی دوکانەکانیان بە تەختە داخست.
خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی جۆرج فڵۆید و توندوتیژییەکانی پۆلیس، ماوەی هەشت رۆژە بەردەوامن.
لەم نێوەندەشدا لە نیویۆرک هەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان و کارمەندانی تەندروستییش بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر دوکان و بازاڕەکانی نیویۆرک تاڵانکران، خاوەن دوکان و بازاڕەکانی دیکە دەرگا و پەنجەرەی دوکانەکانیان بە تەختە داخست.
بۆ رێگریکردن لە تاڵانیش لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارەکەدا راگەیەندرا.
لە لایەکی دیکەشەوە لە ویلایەتی تێکساس، ٢٥ هەزار خۆپیشاندەر شانبەشانی خانەوادەی جۆرج فڵۆید رژانە سەر شەقام.
لە ویلایەتی کالیفۆرنیاش شەپۆلەکانی ناڕەزایی بەردەوام بوون.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، جۆرج فڵۆیدی تەمەن ٤٦ ساڵ کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی رەشپێست بوو لە میانی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا و ئەمەش شەپۆلێکی گەورەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سەرتاسەری ئەمریکادا دروست کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.