Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 03:21

لە سۆران هاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

گومان دەكرێت ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەبووبێت
کوردستان TV
100%

موقەدەم شەماڵ دێواری، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رایگه‌یاند كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 بە بوونی تەرمێك بەناوی ( ر.م.د) لەدایكبووی 1962 دانیشتووی گەڕەكی جوندیان 2 لە سۆران ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی بەڵگە و تاوان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران ڕێكارەكانی پشكنین و هێلكاری شوێنی ڕووداو ئەنجام درا.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان و گوتەی خێزانی مردوو، گومان دەكرێت ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەبووبێت و بەم هۆیەوە خۆی خنكاندبێت، بۆ زانیاری زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لەم رووداوە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.