شه‌ریف مه‌لا ره‌حیم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ، رایگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، كه‌سێك به برینداری هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه له ڕێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ قادر كه‌ره‌م ته‌قه‌ی لێ كرابوو و فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی ته‌كیه‌ی جه‌باری بووه به ناوی (س، غ) ته‌مه‌نی 45 ساڵ بووه، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانیمان كرد، به‌ڵام له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
وته‌بێژی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ده‌شڵێت پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.