گوتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختی لە بەردەوامبوونی حکوومەت لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 3-6-2020 جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران کرد و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
گوتیشی: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، بۆ گفتوگۆكانیش ئه‌مریكاش به‌شدار ده‌بێت.
جوتیار عادل رایگه‌یاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا كرا‌و ئامادەكاریش دەكەین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی موچەو شایستە داراییەكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بۆ یەكەم جاره حكومەتی هەرێم شاند دەنێرێت بۆ بەشداریكردن لە دانوستانی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا.
بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، گوتەبێژی حكومەتی هەرێم گوتی: ئێمه چاوه‌رێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمین، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش چاوه‌رێ داهاتی ناوخۆیه كه‌ی برێك پاره دابینكرا ئه‌وانیش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵا‌و تایبەتەكان كەمبكاتەوە، بۆ ئەوەی جیاوازی لەنێوان موچە بەرزەكان و موچە نزمەكان كەمبكرێتەوە.
لەبارەی قەرزی حکوومەت لای بازرگانەکانیش جوتیار عادل گوتی: وەزارەتی دارایی کار لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز لەو کەسانە دەکات کە قەرزیان وەرگرتووە.
سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، جوتیار عادل گوتی: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ پاراستنی خۆیان و كه‌سوكاریان هه‌تا دووربن له‌م ڤایرۆسه، رێكاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه.
جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هه‌رێم رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر مەترسیدارە.
گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوە چی بكات بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئەو لێشاوە ببێتەوە، هەر كەسێكیش لە مەترسییەكانی ئەم ڤایرۆسە كەم بكاتەوە ڕووبە ڕووی یاسا دەبێتەوە، چونكە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستان لەوەدایە كە ئاسایشی خەڵكی كوردستان پارێزراو بێ.
جوتیار عادل گوتی كاری پێشینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، پاراستنی هاووڵاتیانه هه‌موو رێكارێكیش ئه‌نجام ده‌دات بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.