پارێزگاری دهۆک رایگهیاند: بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستی شارهكه زۆر باشه نییه لەبەرئەوە تاوەکو 24 کاتژمێری دیكه قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-6-2020) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆک رایگهیاند: لەبەر ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارماندا تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ درێژبکەینەوە.
داوا لە خەڵکی شارەکە دەکەم تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە هاوکارمان بن، لەبەرئەوە تەنیا رێگە بە تیمە تەندروستییەکان و ئەوانە دەدرێت کە رێگەپێدرانیان بۆ کراوە.
پارێزگاری دهۆک رایگهیاند: هەندێک شوێن دەکرێنەوە بۆ ئاسانکاریی لە ژیانی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.