پاڕێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی سنووری پارێزگاكه كۆبووه‌وه ، له‌باره‌ی چڕكردنه‌وی رێنماییه‌كان بۆ ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پاڕێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی سنووری پارێزگاكه، له‌باره‌ی چڕكردنه‌وی رێنماییه‌كان بۆ ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌مه‌ودوا قایمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌بێـت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاوێری كردنی بازار و ماركێت و دووكان و شوێنه گشتییه‌كانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕییه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها هه‌ر ماركێت یان دووكان و نانه‌واخانه‌یه‌ك كه پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نه‌بێت كه‌حكومه‌ت ده‌ریكردوون ده‌سه‌ڵات به‌و یه‌كه كارگێرییانه دراوه كه شوێنه‌كه دابخه‌ن و هاوكات سزای مادی خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ش ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.