بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاكبوونهوه، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: دوو تووشبووی
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووه، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۲۳٠) كەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.