ئهمڕۆ چوار شهممه 3ی حوزهیرانی 2020 راگەیاندنی ئەوقافی هەولێر بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان چەند رێنماییەكی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی لە سنوری پارێزگاكە كردووە، لەوانە دەبێت سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن و لەماڵەوە دەستوێژ بگرن.
بۆ/ سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەڕێز لە سنووری ئەوقافی پارێزگای هەولێر
بابەت / ڕێنمایی تایبەت بە كردنەوەی مزگەوتەكان
١- كردنەوەی مزگەوتەكان تەنها بۆ نوێژە فەرزەكان لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو كاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە
٢- سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن
٣- سەرجەم نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و WC مزگەوتەكان داخراو بن
٤- نوێژخوێنان بەرمالی تایبەت بە خۆیان پێ بێت
٥- نێوان نوێژ خوێنان لە ١ م كە متر نەبێت
٦- منداڵ و نەخۆش ئاگاداربكرێنەوە لە ماڵەكانیان نوێژ بكەن
٧- ڕۆژانە تعقیمی دەرگاو شوێنی بەركەوتنی هاووڵاتیان بكرێت لە مزگەوتەكان
٨- ماوەی نوێژ و وتاری هەینی لە ١٠ خولەك تێپەر نەكات
٩- سەلەی زبڵی تایبەت بە كۆكردنەوە و فرێدانی دەمامك و دەستكێشی بەكارهاتوو
١٠-تا بكرێت بەكارهینانی حەوشەی مزگەوت بۆ نوێژەكان
١١- بەكارهێنانی هەواگۆر لە مزگەوتەكان و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكانی مزگەوت كە كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان
١٢- هتد.......
تێبینی :
- داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین كە بە خۆیان دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن ، بە تایبەتی لە ووتاری نوێژی هەینی ، تاوەكو نوێژخوێنان چاویان لێ بكەن
- بەپێچەوانەوە هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت دووبارە دادەخرێتەوە
ڕاگەیاندنی
ئەوقافی پارێزگای هەولێر
٢٠٢٠/٦/٣
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.