Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 01:16

48 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران

تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی  چل و هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
یەك دانیشتووی شاری کەرکوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.