لەگوندی مێرگەڕەشی سنوری سیدەکان، ڕەوە بەرازێک بەڕۆژی ڕووناک لەنیو گوندەکە دهردهكهوێت.
ئەمڕۆ چوارشەمە 3-6-2020 لەگوندی مێرگەڕەشی دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەند هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندەکە ڕەوەبەرازێک لەنیو ئاوایەکە دەبیندرێت کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە دیمهنی لهو شێوهی بەراز لەناوچەوکە بەڕۆژی ڕووناک و بەبێ ترس لەنزیک ئاوایەکان نەبیندراون .
لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە ڕەوەبەرازەکە بریتین لەبەرازی گەورەو بەچکە بەرازی ئەم ساڵ.
سانی خەلیل ئەو هاووڵاتیەی کە ڤیدیۆکەی بۆ کوردستان تیڤی ناردووه گوتی: ڕەوەبەرازەکە بەبێ ترس لەنیو ڕەزو باغی گوندەکە هاتوچۆیان دەکرد، بەپێی ئەژماردنی ئێمە ژمارەی بەرازەکان 42. بەراز دەبوون کە 12 یان بەرازی گەورەو لەگەڵ 30 بەچکە بەرازی ئەمساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.