به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له ئاكامی ده‌مه‌بۆڵه دوو كه‌س له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ بریندار بوون، كه برینی یه‌كێكیان به‌هۆی گولـله‌وه بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی زه‌بری ده‌ره‌كی.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مشه‌و دوو بریندار به‌ناوه‌كانی (م . ف ) و ( ع . ع ) كه هه‌ردوكیان دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه یه‌كێك له برینداره‌كان ئاسه‌واری فیشه‌ك به ده‌ستیه‌وه هه‌یه، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان له ئه‌نجامی ده‌ماقاڵێ به هه‌ڵه فیشه‌كێك به (ده‌مانچه) ته‌قیووه و به‌ر ده‌ستی (م . ف ) كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌نجه‌یه‌كی بریندار بووه، دواتر لایه‌نی به‌رامبه‌ر په‌لاماری ئه‌وه‌ی تری داوه‌و به‌هۆی زه‌بری ده‌ره‌كی بریندار بووه و برینی هه‌ردوكیشیان جێگیره.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو چه‌كی جۆری ( كڵاشینكۆف ) و (ده‌مانچه)دا گرتووه، به فه‌رمانی دادوه‌ر و به مادده‌كانی 405 و 413 هه‌ردوكیان ڕاگیر كران، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.