دوای ئەوەی ساڵی 2019ـ راگه‌یاندرا كه كا‌یڵی جێنه‌ر گه‌نجترین ملیاردێری دنیایه، یه‌كێك له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ئه‌وه‌ی کردەوە و گووتی كا‌یڵی به هیچ جۆرێك سامانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلاریی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش نازناوی گه‌نجترن ملیاردێری لێ ده‌سه‌نێته‌وه.
به پشتبه‌ستن به گۆڤاری فۆربس ماڵپه‌ڕی theverge ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كا‌یڵی جێنه‌ر خاوه‌نی 900 ملیۆن دۆلاره و سامانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نازناوی گه‌نجترین ملیاردێر له‌و كچه ده‌سه‌ندرێته‌وه و چیتر پێی ناگوترێت گه‌نجترین ملیاردێر.
گۆڤارەکە بە تەواوەتی ئەوە دەردەخات کە کەیڵی جێنەر ملیاردێر نییە، پێشتر گۆڤاری فۆربس چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كا‌یڵی جێنه‌ر كردبوو له‌باره‌ی سامانه‌كه‌ی، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌ركه‌وت سامانی كا‌یڵی جێنه‌ر نه‌گه‌یشتووه‌ته ملیارێك دۆلار، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
كا‌یڵی جێنه‌ر له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی تویتێك بڵاوکردەوە وتێیدا گووتی " من هه‌رگیز داوای ئه‌و نازناوه‌م نه‌كردووه و نه‌مویستووه درۆ بكه‌م بۆ هیچ مه‌به‌ستێك و هەرگیز ئەم نازناوەم بەلاوە گرنگ نییە هەمبێت یاخود نا".
ژێده‌ر: زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.