په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین هێزە عێراقیەکان لە سێەم رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به تێرۆرستانی داعش لە کەرکوک، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئەنجامداوە چوونه‌ته نێو گەرەکە کوردیەکانی باروتخانە وئیمام قاسم و ئازادی شاری کەرکوک وسوکایەتیان بە ماڵە کوردەکانی ئەو گەرەکانە کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: پاش گەران وپشکنین وتێکدانی ناو ماڵەکان داویان کردوە ئایە چەکتان ھەیە یان نا وتاکۆ ئێستایش ھەڵمەتەکە بەردەوامە وبە تەنھاش گەرەکە کوردیەکانی گرتووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ببە کورستان تیڤی راگەیاند ھێزەکانی لیوای 61تایبەت بە سەرۆک وەزیران ھەڵمەتی گەران وپشکنینەکەی ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.