Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 23:26

شەوى هەینى دیاردەیەکى گەردوونى لە کوردستان ڕوودەدات

بەپێى داتا و ئەژمارە ووردە فەلەكيەكان
کوردستان TV
100%

بەپێى داتا و ئەژمارە ووردە فەلەكيەكان چاوەروان دەكرێت لە شەوى هەينى 5/6/2020 دياردەيەكى گەردوونى ڕووبدات لە بەشێكى جيهان كە ( مانگ گيرانى نيمچە سێبەر - Penumbral Lunar ) ە و لەهەرێمى كوردستانيش دەتوانريت بە چاوى ئاسايى ببينريَت.

ئەم مانگ گيرانە لە هەريەكە لە وولاتانى ئەوروپا و ئاسيا و ئوستراليا و ئەفريقا و باشورى ئەمريكا و زەرياى هيندى و هێمن دەگرێتەوە . لە هەرێمى كوردستان و عيراقيش بەدى دەكرێت.

مانط طيرانةكة كاتژمێر 8:45 شەو  دەست پێدەكات و  كاتژمێر 11:25 شەو مانگ گيران دەگاتە بەرزترين ئاست - كاتژمێر 1:04 بەيانى مانگ گيران كۆتايى دێت.

(مانگ گيرانى نيمچە سێبەر ( نيمچە تاريك ) ئەو كاتە ڕوودەدات كە مانگ دەچێتە نێو شوێنگەيەك كە بێى دەوترێت ناوچەى نيمچە سێبەر واتە سێبەرى زەوى بە تەواوى ناكەوێتە سەر مانگ و بۆيە مانگ گيرانەكە بە تەواوى بەديارناكەوێت وەك رەنگ سور بوون، تەنها وەك رەنگ تاريكيەك بەسەر بەشێكى مانگ دياردەبێت )

هەرێم عمر كاكل / رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.