Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 23:24

بەم 8 ئاماژە دەبێت بزانیت کە دڵت بە باشی کار ناکات

لە ئەمریکا 610 هەزار کەس بە هۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لە دەست دەدەن
کوردستان TV
100%

ساڵانە تەنیا لە وڵاتی ئەمریکا 610 هەزار کەس بە هۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لە دەست دەدەن، ئەم گرفتە ڕوبەڕوی هەر دوو ڕەگەز دەبێتەوە.
 مانەوەی دڵ بە تەندرووستی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە، چەند ئاماژەیەک هەیە بە واتای ئەوە دێت کە دڵت بە باشی کار ناکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
یەکەم:
بڵاوبونەوەی ئازار لە قۆلەکان، کە لە پیاوان ئەم ئازارە لە قۆڵی چەپەوەیە، بەڵام لە ژنان لە هەردو قۆڵەکەیەوە هەستی پێدەکات، هەندێک لە ژنانیش هەست بە ئازار دەکەن لە ئانیشکیانەوە.
دووەم:
کۆکەی زۆر بەشێوەیەک کە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت دیارترین نیشانەیە.
سێهەم:
دڵەراوکێی بەردەوام و نائاسایی، کە بەشێکی زۆر لەو کەسانەی توشی نەخۆشی دڵ دەبن پێشوەخت دڵەراوکێی و نیگەرانییەکی نائاساییان هەیە، یان لێدانی دڵییان ناجێگیرە.
چوارەم:
ئاوسانی قاچ، قولەپێ و قۆڵ، بەواتای ئەوە دێت دڵ خوێنی پێویست نانێرێت، زۆرینەی ئەوانەی ئەم کێشەیەیان هەیە توشبونی نەخۆشی دڵن.
پێنجەم:
نەبونی ئارەزوی خواردن و دڵ تێکه‌ڵهاتنی بەردەوام.
شەشەم:
دروستبونی لیر لەسەر پێست یان پەڵەی نائاسایی، کە لە دو توێژینەوەی جیاواز دەرکەوتوە هەندێک لەو کەسانەی گرفتیان لە دڵیان هەیە روبەڕوی ئەم کێشەیەی پێست دەبنەوە.
حەوتەم:
بورانەوە و لەهۆشچون، واتای ئەوەیە دڵ بەباشی خوێن نانێرێت، ئەگەر هەناسەتەنگی لەگەڵدا بو پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکرێت.
هەشتەم:
ڕەنگزەردبوونی پێست یان شینبونەوەی، یەکێکە لە نیشانە باوەکانی کەمی خوێن، هەندێک کات واتای ئەوەیە دڵ خوێن بۆ بەشەکانی جەستە نانێرێت، دەکرێت لە تەواوی جەستە روبدات یان یەک بەشی جەستە.
ژێده‌ر: جام کوردی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.