Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 21:14

دەمامک و دوورەپەرێزی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا

لەكاتی بەستنی دەمامك تەنیا رێژەی لە3% دەمێنێتەوە بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە بەستنی دەمامك و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی باشترین رێگای خۆپارێزییە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكی زۆر گەورە.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەئەنجامەكەی لەگۆڤاری لانسیتی پزیشكی بڵاوكراوتەوە ئاماژەبەوەكراوە دووركەوتنەوەی كەسەكان لەیەكتری بۆ دوو مەتر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ لە 50%. 

لەو لێكۆڵینەوەیەدا بەراوردكاری و لێكۆڵینەوە كراوە لەداتا و زانیاری 172 توێژینەوە لە 16 وڵاتی جیهان و دەركەوت لەكاتی بەستنی دەمامك تەنیا رێژەی لە3% دەمێنێتەوە بۆ تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی پارێزگاری دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ لە5%.

هۆلگەر شونمان لەزانكۆی ماكماستەر لە كەنەدا و بەشدار لە لێكۆڵینەوەكە ووتی: ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتوون یەكەم زانیاری لەو جۆرەیە كە هەموو زانیارییەكانی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ڤایرۆسی سارس كۆكردبێتەوە.
سەرچاوە/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.