فرسهت سۆفی، پارێزگاری ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستمان کرد بە هەڵمەتی دابەشکردنی (دەمامک) بەسەر ھاووڵاتییان و کاسبکاران.
ڕاشیگهیاند: وەک دەسپێکی هەڵمەتەکەش، لە شارۆچکەی کەسنەزان و گەڕەکی کورانی عەنکاوەی شاری هەولێر (دەمامک)مان بەسەر کاسبکاران و هاوڵاتییان دابەشکرد، بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ دام و دەزگا و فەرمانگە حکوومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر (150,000) سەد و پەنجا هەزار(دەمامک) دابینکراوە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
هەڵمەتی دابەشکردنی (150,000) سەد و پەنجا هەزار (دەمامک) بەسەر ھاووڵاتییان و کاسبکاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، مەبەست لێی هوشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپارێزییانە لە کۆرۆنا و بەرنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە، هەڵمەتەکە، هەڵمەتێکی سەرتاسەرییە و لەڕۆژانی داهاتووشدا جگە لە سەنتەری شار، لە تەواوی قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.