نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به چڕی بۆردوومانی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان كرد.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان هێرش ئیسكان پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆبه‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردمانی گوندی بێشیلێی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا كرد به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه ڕاوكێی له ناو گوندنشینانی ناوچه‌كه دروست كرد.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ختی و دووری شوێنی بۆردوومانه‌كه‌وه تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.